AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١ ٠٨:٣٨

کارناسی سیاسی عێراق:

دۆخی نالەباری ئابووری هۆکاری بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

دۆخی نالەباری ئابووری هۆکاری بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

تالب محەمەد کارناسی بواری هەڵبژاردنەکانی عێراق هەلومەرجی ئاڵۆزی ئابووریی بە هۆکاری سەرەکیی کشانەوەی هاووڵاتیانی هەرێم لە هەڵبژاردنەکان زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تالب محەمەد کارناسی بواری هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومه"، هەلومەرجی ئاڵۆز و دژواری ئابووری لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و هەژاریی خەڵکی شارەکان و کۆچبەری گەنجان بۆ هەندەرانی بە هۆکارە سەرەکییەکانی کشانەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردەکانی پەرلەمانی کوردستان زانی، وتی: زاڵبوونی هەندێک حزبی کوردستانی بە سەر زۆربەی دامودەزگاکان و لەوان دەزگای ئاسایش لە هۆکارەکانی تری ئەم کشانەوەیە.

تالب محەمەد بە ئاماژە ەبوەی کە هەڵبژاردەنەکانی پەرلەمانی کوردستان یارمەتییەکی ئەوتۆی گۆڕانی بنەمایی لە هەرێمی کوردستاندا نادات، جەختی کرد: بەربژێرانی سەربەخۆ و ئەو حزبانەی کە توانای ماڵیان نییە و دەستڕۆیشتوو نین، لە ڕکابەریی حزبە دەستڕۆیشتووەکانی تر شانسێکی زۆریان بۆ سەرکەوتن لەم هەڵبژاردنانەدا نەبووە.

News ID 52350

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha